روسیا بێبەریبونى خۆى
لە بەشار ئەسەد و رژێمەکەى راگەیاند و هۆکارى روخانى حوکمى بنەماڵەکەشى بۆ
بێتوانایی حکومەتەکەى لە چارەسەرى کێشەکان گەڕاندەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە سێرگى
لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى روسیا بە ئاژانسى هەواڵى (تاس)ـى فەرمیی وڵاتەکەى وت:
هۆکارى روخاندنى خێراى رژێمى ئەسەد بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە حکومەتەکەى نەیتوانى کێشە
کۆمەڵایەتییەکانى لە وڵاتەکە چارەسەر بکات.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە یەکێک لە هۆکارەکانى تێکچونى دۆخى سوریا ئەوەبو کە حکومەتى پێشو نەیدەتوانى
پێویستییە سەرەتاییەکانى هاوڵاتییان لەناوجەرگەى جەنگى ناوخۆیی دابین بکات.
وتوشیەتى:" لە
ئیستادا هاوڵاتییانى سوریا چاوەڕێی ئەوە دەکەن ژیانیان بەرەو باشتر بڕوات و ئەگەر
ئەوەش رونەدات ئەوا بەهۆى سزاکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانانییەوە دەبێت بۆسەریان.
دواى ئەوەى 8ـى 12 دیمەشقى پایتەختى سوریا
کۆنتڕۆڵکرا و رژێمى ئەسەد روخا، بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشوى رژێمى سوریا بەرەو روسیا
هەڵات، بەڵام ڤلادیمێر پوتینى سەرۆکى وڵاتەکە وتى: هێشتا نەمبینیوە و ئەمڕۆش
وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکە بێبەریبونى وڵاتەکەى راگەیاند.
2298 جار خوێندراوەتەوە