حکومەتى نوێی سوریا یەکەم سەردانى دەرەوەى وڵاتەکەى ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 02/01/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی سوریا لە یەکەم سەردانی دەرەکیدا، بە سەرۆكایەتیی شاندێك گەیشتە سعودییە و دەڵێت: هەوڵی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ دەدەن لە پەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان هەردو وڵات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەسعەد شەیبانی، بە سەرۆكایەتیی شاندێك كە پێكهاتبون لە مەرهف ئەبو قسرە، وەزیری بەرگریی و ئەنەس خەتاب، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری، لە یەكەم سەردانی دەرەكیدا، گەیشتە سعودییە و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە لە فڕۆكەخانەی پاشا خالیدی نێودەوڵەتی پێشوازییان لێكرا.

 

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ سعودییە، یەكەم سەردانی دەرەكیی ناوبراوە لە دوای روخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد و لەسەر بانگهێشتی فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە بوە.

 

لەبارەی سەردانەکەوە، وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردەوە: بەسەردانێك گەیشتوەتە سعودییە و لەڕێگەی یەكەم سەردانەوە لە مێژوی سوریای ئازاد، هەوڵی كردنەوەی پەڕەیەكی نوێ و پرشگندار دەدەن لە پەیوەندییەكانی سوریا و سعودییە.

99 جار خوێندراوەتەوە