وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: دەبێت بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد لە سوریا چارەسەر بکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:35 - 03/01/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی چیتر تیرۆر لە سوریا قبوڵ ناکات، دەشڵێت: دەبێت بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد لە سوریا چارەسەر بکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای کرد و ئاشکرایکرد، پێشنیاریان بە ئیدارەی نوێی سوریا کردوە کە هاوکاری تەکنیکی و یاسایی پێشکەش بکات و دەست بکەن بە نوسینی دەستورێک بۆ وڵاتەکە.

 

وتیشی: كورد لە سوریا هاوپەیمانی فەڕەنسان و دەبێت بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد لە ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێت، هەروەك جەختیشیکردەوە، چیتر وڵاتەکەی تیرۆر لە سوریا قبوڵ ناکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، فەڕەنسا شانبەشانی نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوکاری پێشکەشی سوریا دەکات.

771 جار خوێندراوەتەوە