پڵنگ هاواری لە سەرۆك وەزیرانی نیپاڵ هەستاند

KNN : Kurdish News Network
06:48 - 27/12/2024
هەمەڕەنگ
+
-

سەرباری ئەوەی لە جیهاندا مەترسی لەناوچونی لەسەرە، بەڵام نیپاڵ بەدەست زۆری پڵنگەوە دەناڵێنێت و سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت: هەر وڵاتێك دەیەوێت بەدیاری بۆی دەنێرین.


هەمەڕەنگ: (KNNC)


لەو بارەیەوە، کەی پی شارما ئۆلی، سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ رایگەیاند: وڵاتەکەی پڵنگی زۆرە و حکومەتەكەی ناتوانێت بەخێویان بكات، بۆیە هەر وڵاتێكی ویستی بەخێوكردنی پڵنگی هەیە دەتوانێت بەدیاری بۆی بنێرن.


وتیشی: نیپاڵ وڵاتێكە روبەرەكەی بچوكە، بەڵام شوێنی بەخێو كردنی (350) پڵنگی هەیە كە ئەو ژمارەش زۆرە، وڵاتەكەی توانای بەخێوكردنی (150) پڵنگی هەیە.


نیپاڵ یەکێکە لەو وڵاتانەی پڵنگی زۆرە و بەپێی ئامارەکانی حکومەتی وڵاتەکە لە نێوان ساڵانی (2019 بۆ 2023) پڵنگ زیاتر لە (30) کەسی کوشتوە.


پڵنگەکان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە و لە جیهان هەمو کارێک دەکرێت بۆ مانەوەیان، بەڵام بەهۆی كەمی توانای داراییەوە نیپاڵ گیرۆدەی زۆری پڵنگە.


 سەرچاوە: بی بی سی فارسی

1469 جار خوێندراوەتەوە