تەقە لە یانەیەکى شەوانەى ئەمەریکا کرا و لانیکەم 11 کەس بریندار بون

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 02/01/2025
جیهان
+
-

روداوە نەخوازراوەکان لە ئەمەریکا بەردەوامە و بەهۆى تەقەکردنى هەڕەمەکیش لەناو یانەیەکى شەوانە تا ئێستا لانیکەم 11 کەس بریندار بون

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانى ئەمەریکا لەوبارەیەوە دەڵێن: تەقەکردنەکە لە کاتژمێر 11:30 خولەک بە کاتى ئەمەریکا ئەنجامدراوە و ئەو شوێنەش تەقەکەى لێکراوە شوێنى زیاتر لە 4 هەزار کەس دەبێتەوە و لایڤ میوزیک و گۆرانى دى جەى لێدەدرێت.


لە ئێستادا تیمێکى زۆری فریاگوزاریی رەوانەى شوێنى روداوەکە کراون و شوێنى تاوانى گەورە لە ناوچەکە دیاریکراوە.

 

رۆژى رابردو، لە ئەمەریکا دوو روداوى نەخوازراو رویاندا، لە نیوئۆرلێنز دواى پێکدادانى چەند ئۆتۆمبێلێک 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەس بریندار بون، لە لاس ڤێگاسیش ئۆتۆمبێلێکى جۆرى سایبەرترەک لەبەردەم یەکێک لە هۆتێلەکانى دۆناڵد ترەمپ تەقیەوە و هەردو روداوەکەش گومانى تیرۆرستیان لێدەکرێت.

152 جار خوێندراوەتەوە