مانگى 1ـى ئەمساڵ زۆرینەى هەفتەکانى پێنج رۆژە.... ئایا ئەم حاڵەتە 800 ساڵ جارێک دوبارە دەبێتەوە؟

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 02/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

بەپێى رۆژژمێر ، زۆرینەى رۆژەکانى ئەمساڵ لەجێی چوار رۆژ لە هەفتەیەکدا، پێنج رۆژ دوبارە دەبنەوە، لەگەڵ بڵاوبونەوەى ئەم زانیارییانەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەم حاڵەتە تەنها لە مانگى 1ـى ئەمساڵ رودەدات و 823 ساڵ جارێک دوبارە دەبێتەوە، بەڵام ئەمە دورە لە راستییەوە و ساڵانە مانگەکانى ئەم حاڵەتە رودەدات و بۆ مانگى 1ـى ئەمساڵى 2025ـیش حەوت مانگ لە ساڵەکەدا تێیدا دوبارە دەبێتەوە بەشێوەیە:

 

هەمەڕەنگ:KNNC


لە مانگى یەکى ئەمساڵ رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینى پێنج رۆژ دوبارە دەبنەوە لە هەفتەکەدا

لە مانگى سێی ئەمساڵ رۆژانى شەممە و یەکشەممە و دوشەممە پێنج رۆژ لە هەفتەکەدا دوبارە دەبنەوە

لە مانگى پێنجى ئەمساڵ پێنجشەممە و هەینى و شەممە پێنج رۆژ لە هەفتەکەدا دوبارە دەبنەوە

لە مانگى حەوت سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە پێنج رۆژ لە هەفتەکەدا دوبارە دەبنەوە

لە مانگى هەشت رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینى پێنج رۆژ دوبارە دەبنەوە لە هەفتەکەدا

لە مانگى 10 پێنج پێنجشەممە و پێنج چوارشەممە و پێنج هەینى تێدایە

لە مانگى 12 رۆژانى دوشەممە و سێشەممە و چوارشەممە پێنج جار دوبارە دەبنەوە

 

 

ئەم حاڵەتە هەمو ساڵێک مانگانە تێیدا رودەدات، بەڵام لەوانەیە ئێمە سەرنجمان نەخستبێتەسەر، لەوەوە رودەدات کە  هەمو ساڵێک 7 مانگى لە 31 رۆژ پێکدێت، ئەم حەوت مانگەش لانیکەم سێ رۆژیان پێنج جار دوبارە دەبنەوە لە هەمان مانگدا و ئەمەش بەپێی گۆڕانکاریی رۆژەکانى ساڵ دەگۆڕێت.

1543 جار خوێندراوەتەوە