بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە كۆمپانیای (X) و گوگڵ له
مالیزیا روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی نوێی كاركردن بونەتەوە و به‌پێی یاسای نوێش ناتوانن به‌بێ
مۆڵه‌ت كاربكه‌ن.
هەمەڕەنگ: (KNNC)
ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و سۆشیال میدیای مالیزیا رایگەیاند:
هەریەك لە كۆمپانیای ()ـی ئیلۆن ماسك و گوگڵی ئه‌لفابێت له مالیزیا روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی
نوێی كاركدن بونەوە، كە هۆكارەكەشی بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە، چونكە بەپێی یاسا
نوێكانی ئەو وڵاتە كارپێكردنی سۆشیال میدیا رێگە پێنەدراوە و ناتوانن به‌بێ مۆڵه‌ت
كاربكه‌ن.
لای خۆشیەوە، پلاتفۆڕمی (X)
جەختیكردەوە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی كاركردن لە مالیزیا، پێویستە ژمارەی
بەكارهێنەر لە هه‌شت ملیۆن زیاتر بێت، بەڵام بەكارهێنەرانی (X) لەو ژمارە
كەمترە، هەروەها تا ئێستاش له‌لایه‌ن حكومه‌تی مالیزیاوه هەواڵەكەیان بۆ پشتڕاست
نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات، كۆمپانیای گوگڵ نیگه‌رانییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به
پۆلێن‌كردن و هاوبه‌شكردنی ڤیدیۆ له‌سه‌ر پلاتفۆرمی یوتیوب له چوارچێوه‌ی نوێی مۆڵه‌تدان
تاوتوێ كردوه.
گرتنەبەری رێوشوێنەكانی توندكردنەوە و چاودێریكردنی ئەلیكترۆنی
بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە كە لە وڵاتانی ئاسیا و
ئوسترالیا هه‌وڵده‌ده‌ن لێپرسینەوە لە كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بكەن.
مانگی رابردو، په‌رله‌مانی مالیزیا
یاسایه‌كی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پەسەندكرد كە تایبەتە
بە ساخته‌كاری، قسه‌ی نەشیاو و بەكارهێنانی منداڵان بۆ كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنت.
ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و سۆشیال
میدیای مالیزیا هۆشداریداوه، ئه‌و كۆمپانیایانه پابه‌ندنین به یاساكه، له داهاتودا روبه‌ڕوی لێكۆڵینه‌وه و رێوشوێنی
چاودێری دەبنەوە، بەوەش مالیزیا بوەبە یه‌كێك له توندترین وڵات بۆ رێكخستنی پلاتفۆرمی سۆشیال
میدیا.
110 جار خوێندراوەتەوە