لە نوێترین
توێژینەوەدا توێژەرانی بەریتانیا گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی رۆژانە خواردنەوەی کوپێک شیر هۆکارە
بۆ توشنەبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.
تەندروستی: KNNC
پێگەی بی بی سی بڵاویکردەتەوە، توێژینەوەیەکی
هاوبەشی توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و ڕێکخراوی خێرخوازی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانی
دەریخستوە کە خواردنەوەی شیر بەهۆی بونی کالیسیۆم تێیدا هۆکارە بۆ توشنەبون بە
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە.
لە
توێژینەوەکەدا توێژەران شیکاری خۆراکیان
بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن ژن کردوە کە لە ماوەی
16 ساڵدا بون و بۆیان دەرکەوتوە خواردنی سەوزە، نان و شیر کە کالیسیۆمی تێدایە هۆکارە بۆ پاراستن و توشنەبون بە جۆرەکانی شێرپەنجەی
کۆڵۆن و ریخۆڵە.
لەبارەی
توێژینەوەکەوە، پرۆفیسۆر جانێت کید، پسپۆڕی بواری خۆراک لە زانکۆی لیدز ڕایگەیاندوە،
توێژینەوەکە بەڵگەی گرنگ دەخاتە ڕو کە خۆراک کاریگەری لەسەر مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی هەیە.
توێژەران دەڵێن
توێژینەوەکە؛ گەورەترین توێژینەوەیە لەسەر پەیوەندی خۆراک بە شێرپەنجەوە کە تا
ئێستا ئەنجامدرابێت.
پێشتریش توێژەران
گەشتبونە ئەو دەرئەنجامەی کە زیادەڕۆیی لە خواردنی کحول و گۆشتی پرۆسێس کراو کاریگەری
پێچەوانەی هەیە و ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکات.
گەرچی ئەگەری توشبون
بە شێرپەنجەی قۆڵۆن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەپێی شێوازی ژیان، خۆراک، خو و جیناتی
کەسەکان دەگۆڕێت، بەڵام ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی شێرپەنجە دەڵێن خواردنی خۆراکی تەندروست، هاوسەنگ، پاراستنی کێشی و وازهێنان لە جگەرەکێشان باشترین ڕێگان بۆ کەمکردنەوەی
مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن.
134 جار خوێندراوەتەوە