شۆردنی ڕوخسار بە پاککەرەوەیەکی گونجاو یەکەم هەنگاوە لە گرنگیپێدانی
پێستدا، بەڵام دەبێت بە ڕێگەی گونجاو بشۆرێت بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بەدەستبهێنرێت،
پێست لە هەر کاریگەرییەکی لاوەکی زیانبەخش دووربخرێتەوە، چەندین هەڵەی باو لە کاتی
ڕوخسار شۆردندا دەکرێن کە کاریگەری زیانبەخش دروستدەکەن.
تەندروستی:KNNC
هەڵە باوەکانی کاتی شۆردنی ڕوخسار
شۆردنی ڕوخسار بە دەستی پیس: پێویستە دەستەکانت
پاک بن لە کاتی شۆردنی ڕوخسارتدا
لانەبردنی ئارایشت: پاک نەکردنەوەی باشی پێست لە
ئارایشت هەڵەیە، پێویستە بەتەواوی پێستت لە ئارایشت پاک بکەیتەوە.
بەکارهێنانی پاککەرەوەی نەگونجاو: پاککەرەوەکەت
پێویستە بۆ پێستت گونجاو بێت ئەگەر نا زیان بە پێستت دەگەیەنێت.
بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم یان زۆر سارد: بەکارهێنانی
ئاوی زۆر گەرم یاخود ئاوی زۆر سارد زیان بە پێستت دەگەیەنێت، پێویستە شلەتێن بێت و
پلەی گەرمی گونجاو بێت.
نەشۆردنی ڕوخسار بۆ ماوەی 60 چرکە: پێویستە بۆ
ماوەیەکی گونجاو پێستت بە باشی بشۆیت و پاکی بکەیتەوە تا هیچ شوێنێک بەجێ نەمێنێت
و کونیلەکانی پێست پاک ببنەوە، چونکە نەشۆردنی باش دەبێتە هۆی کۆبونەوەی پاشماوە لەسەر
پێست و گیرانی کونیلەکانی پێست.
لەڕادەبەدەر شۆردن: شۆردن زیاد لە ڕادەی ئاسایی
زیان بە پێستت دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست.
لابردنی خانە مردوەکانی پێست زیاد لە پێویست: لە
کاتێکدا لابردنی خانە مردوەکانی پێست تەندروستە، بەڵام زیاد لە ڕادە زیان بە پێستت
دەگەیەنێت، پێویستە لە هەفتەیەکدا زۆرترین جار دوو جار بێت بۆ لابردنی خانە مردوەکان.
پێوەری گونجاو بۆ شۆردنی ڕوخسار دوو جارە لە ڕۆژێکدا.
باش نەشۆردنی گوێ و لووت و هێڵی چەناگە: پێویستە
هەموو ڕوخسارت بەباشی بشۆیت و هیچ شوێنێک جێنەمێنێت، باش نەشۆردنی لای گوێ و لوت و
هێڵی چەناگە هەڵەی باون لە کاتی شۆردنی ڕووخساردا.
بەکارهێنانی خاولی پیس بۆ وشککردنەوە: پێویستە
خاولی یان وشککەرەوەیەکی پاک و نەرم بۆ پێستت بەکاربهێنیت، هەروەها دوربکەوەرەوە لە
زۆر خشاندن بە پێستتدا.
بەکارنەهێنانی شێدارکەرەوە: پێویستە ڕاستەوخۆ
پاش شۆردنی ڕووخسارت شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت لە کاتێکدا کە پێستت هێشتا شێدارە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری
800 جار خوێندراوەتەوە