سەرچاوەیەک لە
وەزارەتى دارایی هەرێم وردەکاریی هاتنى پارەى لە بەغدادەوە بۆ موچەى مانگى 12 بۆ
دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێن ئاشکرا کرد و دەڵێت: ئەو پارەیەى گەیشتوە هەر ئەو بڕە
بوە دارایی فیدراڵ پێشتر بڕیارى ناردنى داوە، بەڵام بەهۆى نەبونى دەوامەوە
دواکەوتوە.
هەواڵ:KNNC
بڕیار نامیق،
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێمەوە رایگەیاند؛
رۆژى پێنجشەممە وەزارەتى دارایی عێراق بڕیارى ناردنى 441 ملیار دینارى بەناوى موچەى
مانگى 12 دەرکردوە، بەڵام بەهۆى تەواوبونى دەوامەوە پارەکە لەلایەن هەرێمەوە
وەرنەگیراوە.
ئاماژەى بۆئەوەشکردوە
کە ئەو 441 ملیار دینارە گوژمەیەکى 264,698,348,312 ملیار دینار بوە بۆ دابەشکردنى موچەى
مەدەنى و گوژمەیەکیشى بڕى 176,795,250,669 ملیار دینار بوە و بۆ دابەشکردنى موچەى سەربازیی
نێردراوە و هەر ئەو پارەیەیە رۆژى پێنجشەممە بڕیارى ناردنى درابو بۆ هەرێمى
کوردستان و بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى 11 بەکاردێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ
یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی بڕی 264 ملیار
دیناری دیکە بۆ موچەی مانگی (12)ی فەرمانبەرانی هەرێم.
2275 جار خوێندراوەتەوە