ئەمڕۆ بەپێی ئەو
خشتەیەى وەزارەتى دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە؛ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و
موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات و پرۆسەکەش تا سێ رۆژى دیکە کۆتایی دێت.
ئابورى:KNNC
بەپێی خشتەکەى دارایی؛
ئەمڕۆ 5ـى1ـى2025 دابەشکردنى موچەى مانگى 11ـى ساڵى 2024ـى (خانەنشینانى شارستانى،
خانەنشینى پێشمەرگە، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستى تایبەت،
زیندانە سیاسییەکان) دابەش دەکرێت.
ئەم پرۆسەیە رۆژانى (5
و 6 و 7 و 8) بەردەوام دەبێت، کۆتا رۆژ (رۆشنبیرى و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە
و نیشتەجێکردن، خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى، سەرۆکایەتیی پەرلەمان،
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە، یەکەى 70 و 80، ب
پۆلیس و دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنى و دەزگاى ئاسایش، هێزەکانى زێرەڤانى و
فەرماندەى بەرگرى فریاکەوتن) موچەکانیان وەردەگرن.
لەبارەى چارەنوسى
دابەشکردنى موچەى مانگى 12 پێشتر وەزارەتى دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا وتى: لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دابینی بکات و وەزیرى دارایی عێراق بەڵێنیداوە
تەمویلى بکات.
673 جار خوێندراوەتەوە