وەزیری دارایی سوریا
رایگەیاند، دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان، موچەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی
بەرێژەی 400% زیاد دەکەین.
ئابوری:KNNC
محەممەد عەبازید،
وەزیری دارایی سوریا ڕایگەیاند، موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە نزیک کاتدا خەرج
دەکرێت.
وتیشی: حکومەت
پلانی هەیە دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بە
رێژەی 400% زیاد بکات.
باسی لەوەشکردوە،
زیادکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی یەک ترلیۆن و 65 لیرەی
سوری هەیە.
وەزیری دارایی
سوریا ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکەن لە ماوەی سێ چوار مانگی داهاتودا پێشنیارێک بۆ
چاکسازی لە سیستەمی باجی وڵات دەربکرێت.
104 جار خوێندراوەتەوە