ساردی پێیەکان یەکێکە لەو حاڵەتانەی کەسانێکی زۆر پێی بێزار دەبن و وادەکات بەردەوام هەست بە سەرما
بکەن، هەرچەندە هۆکاری سەرەکی ساردی پێیەکان زۆرجار کەشوهەوای ساردە، بەڵام شارەزایان
باس لەوە دەکەن رەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار.
تەندروستی:KNNC
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی
بەرزی کۆلیسترۆڵ ڕەنگە هۆکاری ساردبوونەوەی پێیەکان بێت، دەگمەنە زوو نیشانەکانی بەرزبوونەوەی
کۆلیسترۆڵ دەستنیشان بکرێت، هەر بۆیە هەندێک جار پێی دەوترێت "بکوژی بێدەنگ".
بەرزی کۆلیسترۆڵ دوای ساڵانێک نیشانەکانی لەسەر
جەستە دەردەکەون بە تایبەتی لە گەنجاندا، بەڵام ڕەنگە ساردی پێیەکانت لە ئەنجامی
خراپی سوڕی خوێنەوە بێت بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان کە بەهۆی بەرزی کۆلیسترۆڵەوە
دروست دەبێت.
بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی ڕەقبوونی
خوێنبەرەکان کە دەتوانێت خوێنبەرەکان تەسک بکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رۆشتنی
خوێن کاتیکیش کێشە لە سوڕی خوێندا هەبوو ئەوا شانەکانی قاچ و پاژنە و پێیەکان کێشەیان
هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئۆکسجین و ماددە خۆراکیانەی کە پێویستیانە، ئەمەش دەتوانێت
کۆمەڵێک نیشانەی لێبکەوێتەوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە، جگە لەوەش خراپی سوڕی
خوێن ئەگەری تووشبوون بە کێشەی تەندروستیی گەورە زیاد دەکات، وەک جەڵتەی دڵ و جەڵتەی
مێشک.
831 جار خوێندراوەتەوە