سەڵاحەدین دەمیرتاش: متمانەی تەواوم بەعەبدوڵا ئۆجەلان هەیە

KNN : Kurdish News Network
05:34 - 11/01/2025
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاندەکەی دەمپارتی لە زیندانی ئیدرنەوە رایگەیاند: متمانەی تەواوی بە ریبەری پەکەکە هەیە و لەگەڵ هەر دەستپێشخەریەکە کە ئەنجامی بدات.  

 

هەواڵ: (KNNC)

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلاتی (X) کە لەلایەن خێزان و پارێزەرەکانیییەوە بەڕێوەدەبڕێت، رایگەیاند، لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەکن لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە ئەنجامبدرێت، وتیشی: بنەمای یاسایی و سیاسی هەر بانگەوازێک لە ئۆجەلانەوە لە ئەستۆی حکومەت و پەرلەماندایە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەستیارترین بابەتی ئەم قۆناغە ئێستا پشتیوانیی گشتییە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەو پڕۆسەیە پڕۆسەی "دیموکراتیزەکردن و ئاشتی و برایەتی"یە و گرنگە زمانی ئاشتی لە هەمو بازنەکاندا زاڵ بێت، هەروەك سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی و سەرۆکی جەهەپە و سەرکردەی حیزبەکانی دیکە دەربڕی.

 

دەقی پەیامەکە بە کوردی:

خوشک و برا ئازیزەکانم

بە بۆنەی سەردانی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی سڵاو و خۆشەویستی لە دڵەوە ئاراستەی هەمو لایەک دەکەم، هاوکات سوپاسی شاندەکە دەکەم کە بە پەرۆش و جددییەکی زۆرەوە بەردەوامن لە کارەکانیان،  دەمەوێت بڵێم کە متمانە و پشتیوانی تەواوم هەیە بۆ دەمپارتی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە هەوڵی زۆری داوە بۆ چارەسەری دیموکراسی و ئاشتی لە دورگەی گۆشەگیری ئیمرالی هەستیارترین بابەتی ئەم قۆناغە پشتیوانی گشتییە، بۆیە شەفافیەت لەڕادەبەدەر گرنگ و پێویستە.

جێگای بەنرخە شاندەکەمان وەک مەرجێکی شەفافیەت لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان ئاگادار بکاتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتودا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بازنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاگادار دەکاتەوە، هەروەها گرنگە زمانی ئاشتی لە هەمو بازنەکاندا زاڵ بێت. هەرکەسێک لەسەر ئەم پرسانە قسە دەکات پێویستە دور بکەوێتەوە لە هەڕەشە و ڕەشبگیری و زمانی زەلیلکەر و گوتاری ئیستفزازی و لەبری ئەوەی ڕیتۆریکی پوچ و بێمانا لەسەر بنەمای شکست و تەسلیمبون دروست بکات، پێویستە سەرنجی لەسەر ئایندەیەکی هاوبەش بێت کە هەمو لایەک تێیدا بەشداربن.

هەرچەندە ئێمە بە بەردەوامی خۆمان لە دانانی ناوێک بە پرۆسەکە بەدور دەگرین، بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی "دیموکراتیزەکردن و ئاشتی و برایەتی"یە. ئێمە وەک ئەکتەرێک کە لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتیانە خەریکی سیاسەت دەکەین، ئاواتەخوازین و داوای کۆتایی پێهێنانی هەمیشەیی ناکۆکی و توندوتیژی دەکەین. ئێمە دەڵێین کە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەبین بۆ هەر دەستپێشخەرییەک کە بیکات.

بێگومان تەواوی دەستپێشخەریی پەیوەندییەکی ئەگەری لەلای ئەودایە وەک خۆی باسی لەوە کردوە، بەرپرسیارێتی دروستکردنی بنەمای یاسایی و سیاسی بۆ بانگەوازێکی لەو شێوەیە لە ئەستۆی حکومەت و پەرلەماندایە، ئێمە لەم قۆناغەدا هەمو جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بە دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی دەکەین، بەڵام ئێمە ناتوانین لە بری هیچ کەس و لایەنەک بڕیار بدەین و قسە بکەین بانگەوازی کۆتایی لەلایان بەڕێز ئۆجالانەوە دەکرێت. ڕۆڵ و ئەرکی ئێمە وەک سیاسەتمەدار بەهێزکردنی زەمینەی ئاشتی و هاندان و پاڵنەری لایەنەکانە بۆ ئاشتی و ئاسانکاری بۆ ئاشتی. بەڵام لەوە زیاتر بەرپرسیارێتی بنەڕەتی ئێمە ئەوەیە؛ بۆ فراوانکردنی خەباتی ئاشتیانە و مەدەنی و سیاسی بۆ دیموکراسی و ئازادیەکان و یەکسانی و دادپەروەری و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ پێویستە لە ئێستاوە کەناڵ و دەرفەتەکانی ئەم خەباتە بکرێتەوە بۆ ئەوەی زەمینەی ئاشتی بەهێزتر بێت.

دەمانەوێت ئەم بابەتە بگەیەنینە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان. پێویستە هەموان بزانن کە کۆمەڵێک نیەت و ئامادەکاری باش هەیە کە بەم نیازپاکیانە ئەنجام دەدرێن. بەڵام بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە گۆشت و خوێندا شێوەی خۆی هەبێت، پێویستە بە خێرایی هەنگاوی کۆنکرێتی بگیرێتەبەر کە متمانە بەخۆبون دەبەخشێت.

 

ئامادەین بۆ نەهێشتنی ئەو ململانێیانەی کە ساڵانێکە لەم خاکانەدا ئازاری وەسف نەکراویان لێکەوتوەتەوە و هەمو وزەی وڵاتیان بەکارهێناوە و بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی سیاسی، به ڵام ئەگەر ئاشتی سیاسی به شێوه یه ک به دی بێت که هه مو کەناڵه کانی خەباتی ئاشتی کۆمەڵایەتی واته دیموکراتیزاسیۆن و یەکسانی و دادپەروەری و ئازادییەکان بکاتەوه، ئەوه هەمیشەیی دەبێت و به قازانجی هەمو لایەک و نیشتمان دەبێت.

 

بەم شێوەیە پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ ئاشتی سیاسی زیاد دەکات و لەگەڵ وەرگرتنی زۆرینەی خەڵک، هەمو ئیستفزازی و هەوڵەکانی تێکدان بێهودە دەبن. دیسانەوە لەم قۆناغە گرینگ و مێژوییەدا، سوپاسی بەڕێز سەرۆک کۆمار، بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، بەڕێز ئۆزگور ئۆزێل و هەمو سەرکردەکانی تری حیزبەکان دەکەم بۆ ئەو دەستپێشخەریانەی کە لە پێناو ئاشتیدا کردویانە و دەیکەن و پشتیوانی خۆم دەگەیەنم.

 

من ڕایدەگەیەنم کە بەبێ دودڵی، لە دەرەوەی هەر بەرژەوەندییەکی کەسی یان حزبی، لە پاڵ هەمو هەنگاوێکدا دەوەستم کە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی دەگیرێتەبەر. لە کۆتاییدا دەمەوێت بە تایبەتی جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە بکەمەوە؛ زۆرینەی ئاڕاستە و ڕوخساری کورد ڕو لە تورکیایە. من پێم وایە ئەگەر بتوانرێت ئاشتی و دیموکراسییەکی بەهێز بنیات بنرێت، ئێمە پێکەوە سەرکەوتوانە لەم پرۆسەیە دەردەچین. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هیوادارم و ئاواتەخوازم کۆماری تورکیا ڕوی خۆی بەرەو هەمو کورد بگێڕێتەوە و بنیاتنانی ئاشتییەکی گەورە و شەرەفمەندانە مسۆگەر بکات.

 

وێڕای سوپاسی شاندەکەمان جارێکی تر هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و جارێکی تر سڵاوی گەرم و خۆشەویستی خۆم ئاراستەی هەمو لایەکتان دەکەم..

 

سەلاحەدین دەمیرتاش ١١ی ژانویەی ٢٠٢٥ زیندانی ئەدیرنە

194 جار خوێندراوەتەوە