وەزارەتى کارەبا رایدەگەیەنێت؛ خواست لەسەر
کارەبا 7 هەزار و 500 مێگاواتى تێپەڕاندوە لەکاتێکدا بەرهەمهێنانى تەنها 3 هەزار و
500 مێگاواتە، دڵنیاییش دەدات بەپێی ئەو پلانانەى لەڕێی پێوەرى زیرەک و پرۆژەى
روناکى 24 کاتژمێرى داینناوە دۆخەکە بەرەو باشبون دەچێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى کارەبا لە
راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد؛ خواست لەسەر کارەبا 7500 مێگاواتە، بەرهەمهێنان 3500،
لەگەڵیشیدا 1500 مێگاوات زیادکراوە، بەڵام 460 هەزار هاوبەشى نوێی کارەبا زیادبون
و خواستى کارگەکان و پرۆژەکانى وەبەرهێنان و سیتییەکانیش زیاتر بوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە لە ساڵى رابردو تێکڕاى کاتى پێدانى کارەبا بە هاوبەشانى کارەبا، 12 کاتژمێر و
44 خولەک بوە.
وەزارەتەکە ئەوەشى
خستوەتەڕو تێچوى بەرهەمهێنانى کارەبا و کێشە تەکنیکییەکان و هێرشە تیرۆرستییەکان
بۆسەر کێڵگەکانى گاز هۆکارێکى دیکەى کەمبونەوەى کارەبا بون و کێشەیان بۆ
بەرهەمهێنان دروستکردوە.
سەربارى ئەم کورتهێنانە بەرچاوە و ئەو کێشانەى
وەزارەتەکە خستویەتییەڕو، بەڵام دڵنیایی دەدات لەوەى لەڕێگەی سیستەمی پێوەری زیرەك
و پرۆژەی روناكی 24 كاتژمێری، دۆخی کارەبا بەرەو باشبون دەچێت.
94 جار خوێندراوەتەوە