هەسەدە: ئامادەین كار بۆ ئاشكرا كردنی تۆمەتبارانی تەقاندنەوەی مەزارگەی سەید زەینەب بكەین

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 11/01/2025
کوردستان
+
-

هه‌سه‌ده ره‌تیده‌كاته‌وه‌، په‌یوه‌ندیان به‌هه‌وڵدان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب هه‌بێت و ئاماده‌ن هاوكاری پێشكه‌ش به‌ ئیداره‌ی دیمه‌شق بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان.


هەواڵ: (KNNC)


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)‌ رایگەیاند: ئاژانسی هه‌واڵی فەرمیی "سانا" بڵاویكردوەتەوە كە  ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا گیراوە كە لە حەلەب و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هەسەدەوە له‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هاتوه‌، ئەو هەواڵانە رەت دەكەنەوە و كار بۆ بەدەستخستنی به‌ڵگه‌ یان لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دەكەن.


رونیكردوەتەوە؛ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هەسەدە و حه‌له‌ب ئەو گروپانەی تێدایە كەسەر بەتوركیان و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هەیە، هەروەها كار بۆ تێكدانی ئه‌و كه‌شوهه‌وای ئه‌رێنییه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات‌ و به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ دیمه‌شق هاتوه‌ته‌ ئاراوه، دەكەن.


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)‌ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەمەبەستی ئاشكرا بونی راستییەكان،  پێشنیاری هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئیداره‌ی دیمه‌شق ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی لایه‌نه‌‌كانی پشت ته‌قینه‌وه‌كان دەكەن.

85 جار خوێندراوەتەوە