هێزە ئەمنییەکانی سوریا گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە شارۆچکەی خان عەسەل
لە نزیك شاری حەلەب دۆزیەوە کە هەزاران تەرمی تێدابو.
هەواڵ: (KNNC)
عومەر رەحال، ئەفسەری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی پۆلیسی حەلەب،
رایگەیاند: لەسەر هەبونی پێنج گۆڕی بەكۆمەڵ گۆڕهەڵکەنەکانی شاری حەلەب ئاگاداریان
كردونەتەوە کە یەکێکیان لە ناوچەی خان عەسەلی نزیك لە حەلەبە و نزیكەی (20) هەزار
تەرمی تێدایە.
وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە نزیكەی (10) هەزار تەرمیان
لەلایەن لقی هێزە ئەمنییەكانی رژێمی پێشوەوە رادەستی گۆڕهەلكەنەكان كراون بۆ
ناشتیان كە هەمویان بەڵگە و ژمارەی تەرمەكەیان لەسەرە، بەڵام تەرمەكانی دیكە بە
شێوەیەكی هەڕەمەكی لەناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا نێژراون.
بەرپرسە سەربازییەكەی سوریا رونیكردوەتەوە، پاسەوان بۆ گۆڕە
بەكۆمەڵەكان درانراوە چاوەڕوانی لیژنەی نێودەوڵەتی دەكەن بۆئەوەی بێنە شوێنەكە و گۆڕە
بەكۆمەڵەكان ببینن، هەروەها بەڵگەی تەواو لەسەر تەرمەكان كۆدەكرێتەوە بۆ دیایكردنی
ناسنامەكەیان.
لای خۆشیەوە محەمەد سوبحی گۆڕهەڵكەن وتویەتی؛ لەساڵی (2012)ـوە
لقە ئەمنییەكان حزبەكەی بەشار ئەسەد تەرمی ئەو كەسانەیان بۆ نخۆشخانە سەربازییەكان
ناردوە كە دوای دەستبەسەركردنیان گیانیان لەدەستداوە و هەموشیان ژمارە و هێمایان
لەسەر دانراوە.
ئاماژەی ببۆ ئەوەكردوە، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە گۆڕستانی خان عەسەل
بەڵگەی لەسەرە نزیکەی هەشت هەزارە و
تەرمەكانی گۆڕستانی حەلەبی نوێیش نزیکەی حەوت هەزارە، هەروەها گۆڕستانی نەقیر نزیکەی
هەزار و (500) تەرمی تێدایە، هەروەك وتوشیەتی: دوایین جار كە ئەو تەرمانەی ناشتوە
نزیكەی سێ مانگ لەمەوپێش بوە.
833 جار خوێندراوەتەوە