پێنج رۆژە ئاگرەکەى لۆس
ئەنجلس بەردەوامە و بەرپرسانیش دەڵێن: دوکەڵی ئاگرەکە بوەتە مەترسی
و داوا لە هاولاتیان دەکەن لە ژورەکانیان بمێننەوە، وڵاتی مەکسیکیش ژمارەیەک هێزی
مرۆیی و ئاگرکوژینەرەوەی رەوانەی ئەمریکا کرد.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە،
بەرپرسانی بەشی تەندروستی لۆس ئەنجلس هۆشداریان داوە بە هاوڵاتییانی ناوچەکە کە بە
هۆی مەترسی دوکەڵی ئاگرەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەنیش مەهاجان وەزیری تەندروستی
ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوکەڵی ئاگرەکە
بە هۆی ئەوەی گاز و گەردیلەی ژەهراوی تێدایە مەترسی جدی بۆ سەر هاوڵاتیان دروست دەکات
بەو بۆنەیەوە پێویستە هاتوچۆ سنوردار بکرێت.
هاوکات، مەکسیک ڕایگەیاند،
هێزێکی تایبەتی فریاگوزاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانەی ئەو شارە دەکات، پێشتریش بەشێک
لە میدیاکان بڵاویانکردبوەوە مەکسیک ژمارەیەک پۆلیسی ئاگرکوژێنەرەوەی ڕەوانەی
ئەمریکا کردوە.
37 جار خوێندراوەتەوە