لە سعودیە کۆبونەوەیەک لەبارەی رەوشی سوریاوە
بەڕێوە دەچێت، کە تیایدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو
و بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشداری تێدا دەکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ یەکشەممە لە شاری
ریازى پایتەختی سعودیە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی
هاریکاریی کەنداو لەگەڵ تورکیا، سوریا، عێراق، لوبنان، ئوردن، میسر، بەریتانیا
و ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا و ئیتاڵیاش لەسەر ئاستی جێگری
وەزیرانى دەرەوە ئامادەی کۆبونەوەکە بن.
لە کۆبونەوەکەدا نوێنەری
باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا و سکرتێری گشتیی
یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو
و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
کۆبوونەوەکە تەواوکەری
"کۆبونەوەکانی عەقەبە" دەبێت سەبارەت بە سووریا، کە لە 14ـی کانونی یەکەمی
رابردوو لە ئوردن بەڕێوەچو، کەتیایدا جەخت لەسەر پشتیوانیی تەواو بۆ یەکپارچەیی خاکى سووریا
و سەلامەتیی خاکەکەی و سەروەرییەکەی کرایەوە.
44 جار خوێندراوەتەوە