کەشناسی هەرێم: تا ئێوارە باران دەبارێت و کاریگەری شەپۆلەکە کۆتاییدێت

KNN : Kurdish News Network
10:23 - 12/01/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە کۆتاییدێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوردەبێت و ئەگەری نمەباران و دروستبونی تەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.

 

دەشڵێت: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەکاتەکانی بەیانی تا ئێوارە نیمچە هەور و هەوری تەواودەبێت، هاوکات لەسەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمەباران هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بارانی مامناوەند هەیە، لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە زیاتر دەبێت، بەڵام لە سنوری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

 

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەکان کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما ئەمڕۆ زیاتر نزم دەبنەوە.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19پلەى سیلیزى

390 جار خوێندراوەتەوە