وەزارەتی دادی
تورکیا داوایەکی بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە 14 پەرلەمانتار لە
ناویاندا، هاوسەرۆکی دەمپارتی و سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی ئیی پارتی، پێشکەش
بە پەرلەمانی تورکیا کردوە.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی تورکیا بڵاویکردوە، وەزارەتی
دادی تورکیا 17 دۆسیەی تاوانی لەدژی هەر یەکە لە توڵای هاتیمئۆغلاری،
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ناسراو بە (دەمپارتی)
و شەش پەرلەمانتاری ئەو پارتە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە
و پێنج پەرلەمانتاری پارتەکەی و موساڤات دەروێش ئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارتی، پێشکەشی
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کردوە.
لای خۆشیەوە لێژنەی
داد و دەستوری پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا 780 دۆسیەی
تاوان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی پێشکەش کراوە، کە 534یان لە دژی پەرلەمانتارانی
دەمپارتی بون.
خولی ڕابردو هەزار
و 418 دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە و لێسەندنەوەی پارێزبەندی دژی پەرلەمانتاران
پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کران و لەم ژمارەیەدا 1101 دۆسیە
لە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە تۆمارکرابون کە سێ پەرلەمانتاری هەدەپە متمانەیان
لێسەندرایەوە.
150 جار خوێندراوەتەوە