بەڕێوەبەرایەتى ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان ئازادکردنى سەدان لایەنگرى رژێمى بەشار ئەسەدیان لە حومس راگەیاند و
دەڵێن: ئەوانەن دەستیان بە خوێن سور نەبوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتییەکە،
لەگەڵ بڵاوکردنەوەى گرتەى ئازادکردنى ئەو لایەنگرانەى رژێمى پێشوى سوریا
رایگەیاندوە؛ ژمارەیان 300 کەسە و لە زیندانى ناوەندى حومس راگیرابون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە پێشتر ئەم کەسانە پێشتر لە ئۆپەراسیۆنى روبەڕوبونەوەى دوژمنان دەستگیر کراون و
"دەستیان بە خوێن سور نەبوە".
پێشتر و لە هەفتەى
رابردو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى گشتى لە حومس کۆتاییهاتنى هەڵمەتى دەستگیرکردن و
دەستبەسەرداگرتنى راگەیاند و بەرپرسێکى ئەمنیش بە میدیاى فەرمیی وڵاتەکەى
راگەیاندبو؛ هەڵمەتەکە چەند کۆگایەکى چەکى لەخۆگرتبو، جگە لە دەستگیرکردنى
ژمارەیەک تاوانبار کە ئامادەنەبون چەک دابنێن.
158 جار خوێندراوەتەوە