وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا بۆ هاوتا تورکییەکەى: دەبێت رۆڵ بدرێت بە کورد لە سوریا

KNN : Kurdish News Network
06:51 - 12/01/2025
جیهان
+
-

لە پایتەختى سعودیە کۆبونەوەى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپا و ئەمەریکا لەبارەى ئایندەى سوریا بەڕێوەچو، لە پەراوێزیشدا هەریەکە لە وەزیرانى دەرەوەى ئەڵمانیا و تورکیا کۆبونەوە و باس لە پێدانى رۆڵ بە کورد لە سوریا کرا.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەنالینا بیربۆك، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا، لە پەراوێزى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى ریازى پایتەختى سعودیە، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبوەتەوە و وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکەش لەوبارەیەوە لە لاپەڕەى تایبەتى وەزارەتەکە دەڵێت:" سوریاى نوێ نابێت ببێتە هەڕەشە بۆ دراوسێکانى".

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا جەختى کردوەتەوەکە سوریاى نوێ و خاوەن ئاشتى پێویستى بە کۆتاییهاتنى جەنگە لە باکور و پێدانى رۆڵ بە کوردەکان لە قۆناغى گواستنەوەى سیاسیی سەرتاسەریی.

 

هەر لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپا و ئەمەریکا، هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاندوە؛دەبێت ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی سوریا وەك پێشینەترین ئامانج بمێنێتەوە.

253 جار خوێندراوەتەوە