نوێترین ریزبەندى
کە تایبەت بە بەهێزترین بۆ لاوازترین سوپا لە جیهاندا کراوە، دەریخستوە عێراق دوو
پلە هاتوەتە پێشەوە و پلەى 43 لەسەر ئاستى
جیهان گرتوە و پێش سویسرا کەوتوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ریزبەندییەکە کە بۆ 145 وڵات کراوە؛ 60 هۆکار بۆ دیاریکردنى بەهێزى
سوپاى وڵاتان دانراوە،کە دیارترینیان رێژەى سەرباز و دۆخى دارایی و توانا
لۆجستییەکان و جوگرافیایە.
ئەوەخراوەتەڕو کە ئەمەریکا توانیویەتى پلەى خۆى لە بەهێزترین سوپاى جیهان
بپارێزێت و دواتریش روسیا و چین و هندستان دێن.
لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى، سوپاى میسر لە پلەى 19 دێت، دواى ئەو سعودیە و
جەزائیر و عێراق و ئیمارات دێت.
بەپێی ئەو ریزبەندییەى ئەنجامدراوە، سوپاکانى تورکیا و ئێران ریزبەندییەک
هاتونەتە دواوە، میسریش لە پلەى 15 بۆ 19 پاشەکشەى کردوە و ئیسرائیل شوێنى
گرتوەتەوە.
لەسەر ئاستى
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بۆ ساڵى 2025 بەهێزترین سوپا هى تورکیایە و لەسەر ئاستى جیهان
لە پلەى 9 دێت دواتریش ئیسرائیل لە پلەى 15 و ئێرانیش لە پلەى 16 دێت.
554 جار خوێندراوەتەوە