ئەمڕۆ هەینی کۆشکی کرێملین، ڕایگەیاند؛ ڤلادیمێر پوتین، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەبێ مەرج ئامادەیە بۆ وتوێژ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
هەواڵ:KNNC
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی پوتین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردە نێودەوڵەتییەکان
ڕاگەیاندوە، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی 1 لە کۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگارەکانی کۆماری لە ویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاند،
"پۆتین دەیەوێت کۆببێتەوە لەگەڵ من و ئێمەش ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەو
کۆبونەوەیە ".
ترەمپ کە بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە بە فەرمی سوێندی یاسایی
بخوات وەک سەرۆکی ئەمەریکا، چەندین جار جەختی لەوە کردوەتەوە کە دەتوانێت بە خێرایی
کۆتایی بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بهێنێت.
پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، کرێملین پێشوازی لە
"ئامادەیی ترەمپ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە"،
ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هیچ پێشمەرجێکی نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکە.
وتوشیەتی؛"ئەوەی پێویستە بۆ کۆبونەوەکە ئیرادەی یەکتربینین
و ئیرادەی سیاسییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە".
41 جار خوێندراوەتەوە