سێرگی لاڤرۆڤ: دەبێت مافەكانی كورد پارێزراوبن

KNN : Kurdish News Network
06:46 - 14/01/2025
کوردستان
+
-

وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت: پێویستە مافەكانی كورد لە عێراق، سوریا، توركیا و ئێران پارێزراوبن، بەڵام توركیا و ئێران رێگری لە بەدەستهێنانی ئەو مافە دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ سێشەممە  و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: پێویستە مافەكانی كورد لە هەر چوار وڵاتی سوریا، عێراق، توركیا و ئێران مسۆگەر بكرێن.


وتیشی: لەگەڵ كوردەكانی سوریا لەسەر دامەزراندنی حكومەتێكی ناوەندی گفتوگۆیان كردوە، بەڵام ئەوان دەڵێن؛ "ئەمەریكا بەڵێنی پێداون كە هاوكارییان بكات".


وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بە كوردەكانی رۆژئاوایان راگەیاندوە كە وڵاتانی ئێران و توركیا رێگری دەكەن لەوەی كە حكومەتێكی تایبەت بە كوردەكان لە رۆژئاوای كوردستان دابمەزرێت.


سێرگی لاڤرۆڤ، راشیگەیاندوە: یەكێك لە ئەو هۆكارە سەرەكیانەی روخانی بەشار ئەسەد، بۆ رازینەبونیی بەدانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بەشداریپێكردنیان لە دەسەڵات و حكومڕانی دەگەڕێتەوە.

257 جار خوێندراوەتەوە