سلێمانى؛ بە تۆمەتى دزیکردن لە یەکەیەکى نیشتەجێبون دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 14/01/2025
کوردستان
+
-

بە تۆمەتى دزینى بڕێکى زۆر پارە و ئاڵتون، لە ماڵێک لە یەکێک لە پرۆژەکانى نیشتەجێبون لە شارى سلێمانى دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و لەئێستاشدا هەردو تۆمەتبار راگیراون.



هەواڵ:KNNC


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە؛ دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆمار كرد كە لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبونەكانی شاری سلێمانی پارە و ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد.



ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر توانراوە لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێكى زۆر دۆلاری ئەمەریكی و ئاڵتوندا .



پۆلیسى سلێمانى دەڵێت: لە ئێستادا هەردو تۆمەتبار کە تەمەنیان 22 ساڵ و 19 ساڵە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون .

 

418 جار خوێندراوەتەوە