وەزارەتی دارایی هەرێمی
کوردستان، وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کە هەرێم پابەندی
بڕیار و ڕێککەوتنەکان نەبوبێت و ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ سەلماندی ڕاستییەکان بە لیژنەیەکی
نێودوڵەتیی.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دارایی و
ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا کە بە زمانی عەرەبی بڵاویکردوەتەوە،
وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوە لەبارەی ناپەبەندی هەرێمی کوردستان بە بڕیارەکانی
دادگای فیدراڵی و ڕایگەیاندوە: وەزارەتی دارایی عێراق بێویژدانانە مامەڵەی لەگەڵ
هەرێم کردوە و ئەوان پابەندی بڕیارەکان نەبون، هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی
ڕادەستی عێراق کردوە و بەشێک لە داهاتی ناوخۆش لە خەرجییەکانی حکومەتدا خەرجکراوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی
بەوەشداوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە موچەی نەناردوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی
هەرێمی راگرتوە و زیادکردنی موچەی خانەنشینانیش بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی
نییە.
وەزارەتەکە دروستکردنی
ئاستەنگی بەردەم موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستوەتە ئەستۆی عێراق و ئامادەییشی
نیشانداوە بۆ سەلماندنی ڕاستییەکان بە لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی یاخود ناوخۆیی
کە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات.
83 جار خوێندراوەتەوە