دۆناڵد ترەمپ: ئاگربەستی غەززە لەم هەفتەیەدا جێبەجێبکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 14/01/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەڵێت: لەو بڕوایەدایە لەچەند ڕۆژی داهاتو ئاگربەستی غەززە جێبەجێبکرێت، نێردەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكاش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر و ئیسرائیل ئەنجامداوە.

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ، لەدیدارێكدا لەگەڵ پێگەی نیوزماكس، ڕایگەیاند: لەو بڕوایەدایە ڕێكکەوتنى ئاگربەستی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان تاكۆتایی ئەم هەفتەیە جێبەجێ ببێت.

 

 

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا وتیشی: لایەنە دانوستكارەكان سەرقاڵی گەیشتنە ڕەشنوسی كۆتایی ڕێكەوتنی ئاگربەستی غەززەن، پێویستیشە ئەوە ئەنجام بدرێت.

 

 

ئەوە لەكاتێكدایە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچەند ڕۆژی ڕابردودا چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و قەتەر ئەنجامداوە و دانوستانەكان بەرەوپێشچونی دیاری بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتنە ڕێکكەوتن لەبارەی ئاگربەستی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان زۆر نزیك بوەتەوە.

306 جار خوێندراوەتەوە