بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ژاپۆنی هه‌ژاند

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 13/01/2025
جیهان
+
-

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن هەژاند و ده‌زگای كه‌شناسی ئەو وڵاتە هۆشداری له‌ رودانی تسۆنامی ده‌دات.



هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ دوشەممە، ده‌زگای كه‌شناسی ژاپۆن رایگەیاند: كاتژمێر (09:19) بەكاتی ناوخۆیی، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز بەگوڕی (6.9) پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن هەژاند و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو دانیشتوانی ژاپۆن دروستكردوە.


دەزگاكە هۆشداری دەدات و دەڵێت: مەترسی دروستبونی تسونامی له‌ پارێزگاكانی میازاكی و كۆتشی باشور هەیە.


ژاپۆن لەسەر هێڵێ بوومەلەرزە بەردەوامەکانە، كە كۆتا بومەلەرزە لە مانگی رابردودا رویدا كە گوڕەكەی (5.7) پلە بە پێوەری رێختەر لە باشوری رۆژهەڵاتی دورگەی هۆنشۆ رویدا و  تۆکیۆی پایتەختیشی گرتەوە.

260 جار خوێندراوەتەوە