عەبدوڵا ئۆجالان: پاراستنی كوردەكان هێندەی ئازادییەكان گرنگە

KNN : Kurdish News Network
08:05 - 13/01/2025
کوردستان
+
-

ئەندامێكی شاندەی ئیمراڵی رایگەیاند: هەڵوێستی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕونە و جەخت دەكاتەوە لەوەی، ئاسایشی كوردەكان گرنگە هاوشێوەی ئازادییان و هەوڵی گەورە دەدات بۆ گەیشتنە چارەسەرێكی دیموكراسی بۆ پرسی كورد.


هەواڵ: (KNNC)


سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و ئەندامی ئەو شاندەی سەردانی ئیمڕاڵی كرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان كۆبونەوە، لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی میۆزپۆتامیا، رایگەیاند: سەرباری ئەو گۆشەگیرییەی ساڵانێكی زۆرە بەسەریدا سەپێنراوە، عەبدوڵا ئۆجەلان هەوڵی گەورە دەدات لە پێناو گەیشتنە چارەسەرێكی دیموكراسی بۆ پرسی كورد.


وتیشی: پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە دۆخەكە نەوەك تەنیا ئەوان، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی توركیا، هەنگاوی جیاواز بنێن بۆ نەهێشتنی ئەو نادڵنیاییەی دروست بوە، چونکە هەڵوێستی ڕونی دەوڵەتی توركیا بە مانای ڕاستەقینەی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ دادەنرێت.


سڕی سرەیا ئۆندەرئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەڵوێستی عەبدوڵا ئۆجەلان، سیاسییە و داوای ئاشتی و پێكەوەژیان و گواستنەوە لە جەنگ و ململانێ بەرەو نەهێشتنی هێڵی جیاكەرەوەی نێوان گەلان دەكات.

403 جار خوێندراوەتەوە