لە دانیشتنی
ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دوەمی بۆ هەمواری یاسای بودجەی ساڵەكانی
(2023 – 2024 - 2025) كرد و بۆ ماوەی دو ساڵ تەمەنی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی درێژكردەوە.
هەواڵ: (KNNC)
راگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە؛ لە میانەی دانیشتنی ئەمڕۆ دوشەممە (2025/1/13)
ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی دوەمی بۆ هەمواری یاسای بودجەی ساڵەكانی (2023 – 2024 -
2025) كرد.
ئەوەشیخستەڕو، ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق دەنگی بۆ درێژکردنەوەی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دو ساڵ دا.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، ئەنجومەن دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کارەکەی
كە ئەویش یاسای پێشنیارکراو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای یەكەمی پاسپۆرت ژمارە (32)ـی ساڵی (2015).
477 جار خوێندراوەتەوە