بڕیارە ئەمڕۆ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ بە چەند پرۆژە یاسایەک دەدات و خوێندنەوەش
بۆ ژمارەیەک پرۆژە یاسای دیکە دەکات.
هەواڵ:KNNC
دوای کۆتاییهاتنی پشوی زستانەی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ژمارە (1٩ـی وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەبات و دەنگ بە پرۆەژیاسای هەمواری یەکەمی
یاسای هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکان دەدات، لە بڕگەیەکی
دیکەی دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای پاسپۆرت دەدات.
بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەی
ئەنجومەنی نوێنەران، تایبەتە بە یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی و خوێندنەوەی یەکەمیش
بۆ پرۆژە یاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکانی نێو فەرمانگەکانی دەوڵەت دەکرێت.
هەروەها، بڕگەی پێنجەم
و شەشەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای پێشنیازکراوی یاسای
خانەنشینی و خوێندنەوەی دوەمیش بۆ یاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی
دەستی رژێمی پێشوی عیراق دەکرێت.
بڕیارە، سبەینێ
دوشەممە جارێکی دیکە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و 10 تەوەر گفتوگۆ دەکات.
76 جار خوێندراوەتەوە