رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە
كۆبونەوەیەكدا كە لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی
دەرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەسەن محمد عەلی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رێكخرابو، پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانیان
بۆ رۆژئاوای كوردستان دوپات كردەوە.
هەواڵ:KNNC
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی
سوریا، دۆخی ئێستای سیاسی و ئەمنی سوریای رونكردەوە لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد،
تیشکی خستە سەر ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات.
حەسەن محەمەد عەلی بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، باسی لە حوکمڕانی
و داڕشتنی سیاسەت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەکتەرە
نێودەوڵەتییەکان كرد.
نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان،
لە كۆبونەوەكەدا جەختیان لە بڕوای نەگۆڕی بزوتنەوەکە کردەوە، پەیوەست بە دۆزی كورد
و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، هەروەك جەختیان كردەوە، كە بزوتنەوەی گۆڕان یەكەم
هێزی سیاسی باشوری كوردستان بوە دوای پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە بە فەرمی پشتیوانی
دەربڕیوە.
لای خۆیەوە ئیلهام ئەحمەد
داوای لە ڕەوەندی کوردی کرد کە بەیەکگرتووی پشتیوانی دۆزی گەلی کورد بکەن و ئاماژەی
بەوەكرد دەتوانن لەدەرەوە پاڵپشتێکی بەهێزی کوردستان بن.
74 جار خوێندراوەتەوە