حوسییەکان وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیلیان بەئامانجگرت

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 14/01/2025
جیهان
+
-

حوسییەکان بەئامانجگرتنى وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیلیان بە موشەکى بالیستى راگەیاند و ئاشکرایدەکەن؛ لەماوەى 12 کاتژمێرى رابردودا ئەمە سێهەم هێرش بوە دژى ئیسرائیل ئەنجامى بدەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

حوسییەکان یەمەن، بەیانى ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە؛"لە چوارچێوەى وەڵامى دەستدرێژییەکانى ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەمان، وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیلمان لە ناوچەى یافا بە موشەکى بالیستى هایپەرسۆنیک لە جۆرى فەڵەستین2 بەئامانجگرت".

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە موشەکەکە گەیشتوە بە ئامانجەکەى و سیستمى بەرگریی ئیسرائیل سەرکەوتو نەبوە لە وەڵامدانەوەى.

 

لاى خۆیەوە، دوێنێ دوشەممە، سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند؛ لەماوەى چەند کاتژمێرێکدا، ئیسرائیل لە دوو موشەک کە لە یەمەنەوە هەڵدراوە کراوەتە ئامانج، بەڵام پێش ئەوەى بگاتە ئامانجەکەى لەلایەن سیستمى بەرگرییەوە تێکیان شکاندوە.


84 جار خوێندراوەتەوە