بلینكن: رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادكردنی دیلەكان ئامادەیە

KNN : Kurdish News Network
07:25 - 14/01/2025
جیهان
+
-

ئەگەر بزوتنەوەی حەماس بە ئاگر بەستی غەززە ە رێككەوتنی ئازادكردنی بارمتەكان رازیبێت، رێككەوتنەكە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.

 

هەواڵ: (KNNC)

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئەگەر بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بە ئاگربەستی غەززە و رێککەوتنی ئازادكردنی بارمتەگرتن رازی بێت، ئەوا رێككەوتنەكە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حەماسدایە.

 

وتیشی: هەوڵدەدەن بەجۆرێك كۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنن کە بناغەی ئاشتییەکی هەمیشەیی دابڕێژێت هەروەك رونیكردەوە كە، بنەماکانی ئەمەریكا ئەبوە کە بزوتنەوەی حەماس لەی کەرتی غەززە مەترسی بەردەوام بۆ سەر ئیسرائیل دروست نەکات.

 

رونیكردەوە، کار بۆ داڕشتنی پلانی دوای ئاگربەست لە کەرتی غەززە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کەرتەكە دەكەن، چونكە دڵنیابون لەوەی كە حەماس ناتوانێت حوکمڕانی کەرتی غەززە بکات.


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک بایدن هەنگاوی خێرای ناوە بۆ رێگریکردن لە فراوانبونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوەش بە ئامانجی رێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگێكی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

202 جار خوێندراوەتەوە