نرخی زێڕ دابەزی... ئۆنسەیەک بە 2672 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 15/01/2025
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2689 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئابوری:KNNC

 

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بەرێژەی 0.1% دابەزیوە و گەیشتوەتە 2672.76 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

 

هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکیش بە رێژەی 0.3% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 2689.70 دۆلار.

 

 

لەگەڵ دەستپێکردنی خولی دوەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، لە هەفتەی داهاتوودا، شرۆڤەکانی ئابوری پێشبینی دەکەن هەڵاوسانی زیاتر لە ئەمەریکا دروستببێت، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی زێڕ و دۆلارە.

 

 

سەبارەت بە کانزاکانی دیکە، نرخی زیو لە مامەڵەکانی سپۆتدا بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 29.81 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، پالادیۆمیش بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 935.89 دۆلار.

 

هاوکات، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە: یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 495 هەزار دینار، عەیار 21 بە 577 هەزار دینار و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 660 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


570 جار خوێندراوەتەوە