لە سلێمانی سێ کەس
دەستگیرکران، کە بازرگانیان بە مرۆڤەوە کردوە و کۆچبەریان گواستوەتەوە بۆ ئەوروپا
و بەریتانیا.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژانی (8 بۆ 12/1/2025) بەهەماهەنگی
لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانی لە
شاری سلێمانی و دەوروبەری بە بڕیاری دادوەر و دوای پرۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی
زانیاری و بەدواداچونی ورد، توانراوە تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
تۆڕەکە پێکهاتبون لە سێ کەس کە سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بو، بەرێگەی
نایاسایی کۆچبەریان گواستوەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت:
لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە
لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
هاوکات، دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوان
بڵاویکردوەتەوە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە و بە تۆمەتی
کارکردن لەگەڵ تۆڕی قاچاخچێتی بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بۆ یۆنان و ئیتاڵیا دەستگیرکراوە.
تۆمەتباری دووەمیش،
خاوەنی کۆمپانیای حەواڵەیە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی.
کەسی سێیەمیش کە
دەستگیرکراوە، لەئەوروپاوە لەگەڵ ئەو گروپە کاریکردوە بۆکۆکردنەوەی کۆچبەران و
گواستنەوەیان لەرێگەی ئەو تۆڕەوە.
275 جار خوێندراوەتەوە