وەزارەتی دارایی هەرێم داوای 800 ملیار دینار لە بەغداد دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 15/01/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات وەزارەتی دارایی فیدراڵ 800 ملیار دیناری دیکەی لە پشکی بودجەی 2024 بۆ بنێرێت.

 

ئابوری:KNNC

 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا هاتوە،  وەزارەتی دارایی فیدراڵ پابەند نەبوە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ بەربەست.

 

دەشڵێت: بەپێی ئەو ژمارانەی لەبەردەستدان و لە لقی هەرێمی بانکی ناوەندی عێراقە نێردراون، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی (10,026,883,844,549) دیناری وەک شایستەی موچوخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2024) ناردوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕی (726,995,775,414) دیناری خانەنشینی و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێم بڕیوە، لە کاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم تەرخان کراوە، بەپێی خشتەی (هـ) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی (2024)، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار.

 

لە راگەیەنراوەکەیدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: هەرێمی کوردستان بڕی (822,642,015,037) دیناری لە تەرخانکراوی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی (2024) لای حکومەتی فیدراڵی ماوە.

132 جار خوێندراوەتەوە