حکومەتی عێراق، بە
ئامانجی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز لە چوار کیڵگەی نەوتی لە کەرکوک، یادداشتنامەیەکی
لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی
واژۆکرد.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
بڵاویکردەوە، لە ڕێوڕەسمێکدا لە لەندەن، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی
نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی واژۆکراوە.
راشیگەیاندوە، لەچوارچێوەی واژۆکردنی یاداشتنامە
لێکتێگەیشتنەکە، کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم کاری نۆژەنکردنەوە و پەرپێدان لە چوار
کێڵگەی کەرکوک بە ئامانجی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز لەو چوار کێڵگەیە ئەنجام
دەدات.
کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP) لە ساڵانی ڕابردودا، چەندین کاری نۆژەنکردنەوە
و پەرەپێدانی لە کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق ئەنجامداوە بە تایبەتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی
کەرکوک و بەسرە.
ھەروەھا کۆمپانیاکە لە ساڵی 2013ـدا، گرێبەستێکی
بە بەھای 100 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی گەڕان بە دوای بیری نەوت لە پارێزگای کەرکوک
لەگەڵ حکومەتی عێراق واژوکردبو و لە ساڵی 2019 کۆتایی ھات.
246 جار خوێندراوەتەوە