هەڵوەرینی قژ کێشەیەکی باو و ئاساییە و هەموان
هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری سروشتی دەدەن، یەکێک لەو چارەسەرانەش ئاوی تەماتەیە کە بە
ئاسانی دەستدەکەوێت و پێکهاتەیەکی بەهێز و سەرسوڕهێنەری تێدایە کە بە توانای
گەشەکردنی قژ ناسراوە.
تەندروستی:KNNC
رۆژنامەی (تایمز ئۆف هیندستان) بڵاویکردوەتەوە،
تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانی پێویست کە خۆراک دەدات بە پێستی
سەر و تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات، دەتوانرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگدا ئاوی تەماتە بۆ
ئەو شوێنانەی سەربەکاربهێنرێت کە قژ تێیدا تەنک بوە و بەشێوەیەکی گشتی قژ بەهێز
دەکات.
پێکهاتەکانی تەماتە؛
- ڤیتامین C: یارمەتی بەرهەمهێنانی
کۆلاجین دەدات کە پرۆتینێکی گرنگە بۆ گەشەی قژ.
-لایکۆپین: دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و تاڵەکانی
قژ دەپارێزێت لە زیانەکانی بەهۆی ڕادیکاڵە ئازادەکانەوە.
- ڤیتامین A هاندانی بەرهەمهێنانی چەوری و پێستی سەر بە شێداری دەهێڵێتەوە و گەشەی
تەندروست و گەشەی قژ دەدات.
- بایۆتین و زینک: بەهێزکردنی قژ باشتر دەکات
و ڕێگری لە تەنکبونەوەی قژ دەکات.
- ترشە
سروشتیەکان: یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی pH ی پێستی
سەر دەدەن و قژ هەڵوەرین کەم دەکەنەوە، ئەمەش ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی قژ
دروست دەکات.
بەم شێوەیە
گیراوەکە ئامادە بکە؛
دوو تەماتەی
تازە تێکەڵ بکە و ئاوەکەی بگرە
ئاوی تەماتەکە
راستەوخۆ بدە لە پێستی سەر و بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە قژ تێیدا تەنک بوە
بە جوڵەی
بازنەیی و بە نەرمی مەساجی پێستی سەر بکە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن
ئاوی تەماتەکە
بۆماوەی 30 خولەک بەسەرەوە بمێنیتەوە و دواتر بە ئاوی شلەتین و شامپۆیەک بیشۆ کە
ماددەی کیمیایی کەمتر تێدا بێت
ئەم چارەسەر
دەتوانرێت هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت و هەست بە ئەنجامەکەی دەکەیت
213 جار خوێندراوەتەوە