توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر بیبەری تون
ئەنجامدارەوە، توێژەران بۆ یان دەركەوتوە چەندین سود بەلەش و تەندروستی مرۆڤ
دەگەیەنێت، لەراپۆرتی كۆتایی توێژینەوەكەشدا ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە؛ مەترسییەكانی
توشبون بە شێرپەنچە كەم دەكاتەوە.
تەندروستی: (KNNC)
لە توێژینەوەیەكی نوێدا كەلەلایەن
پسپۆڕانی بواری خۆراك ئەنجامدراوە، دەركەوتوە؛ خواردنی بیبەری تون سودی زۆری بۆ
لەش و تەندروستی مرۆڤ هەیە كە گرنگترینیان خۆی لە باشترکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی
ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە لەشدا و رێگری كردنە لە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و گەدە.
یەكێكی دیكە لە سودە گرنگەكانی بیبەری
تون بۆتەندروستی مرۆڤ، رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن و باشترکردنی هەستیاری لەش بۆ دەردانی
ئەنسۆلینە لەكاتی پێویستدا، هەروەها سودی بۆ چالاككردنی كۆئەندامی هەرس هەیە و یارمەتیدەریشە بۆ دابەزاندن
و كەمكردنەوەی كێشی لەش.
توێژەران ئەەوشیان خستوەتەڕو، خواردنی بیبەری
تون سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، توشبون بە نەخۆشییە درمەكان كەمدەكاتەوە و لەشی
مرۆڤ لە هەوكردن دەپارێزێت، هەروەك بیبەری تون بە کۆمەڵێک کانزای پێویست وەک پۆتاسیۆم
و ئاسن و مەگنیسیۆم کە بەشدارن لە پاراستنی تەندروستی ئێسک و بەهێزکردنیان.
403 جار خوێندراوەتەوە