نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووە
و ئۆنسەیەک بە 2715 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەپێی داتاکانی رۆیتەرز لەم هەفتەیەدا
نرخی زێڕ بەرێژەی 1% بەرزبوەتەوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە
2715.21 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی ئایندەی
زێڕی ئەمریکا بەڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 2747.50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
کریستوفر والەر، یەکێک
لە بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەمەریکای، رایگەیاند، کەمکردنەوەی رێژەی سود لەمساڵدا
ئەگەری هەیە نرخەکەی رو لە دابەزین بکەن.
لەنێو کانزاکانی دیکە،
نرخی زیوی سپۆت بەڕێژەی 0.1% بەرزبوەوە و گەیشتە 30.82 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و لەماوەی
هەفتەکەدا زیاتر لە 1% زیادیکردوە، نرخی پالادیۆم بەڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 937.25 دۆلار.
441 جار خوێندراوەتەوە