ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانی شەکرەیان هەیە، قەڵەون،
یاخود پارێز ناکەن لە هیچ خواردنێک و ژیانێکی بێ جوڵە و وەستاویان هەیە مەترسی
توشبونیان بە نەخۆشی شەکرە هەیە، بەم چەند هەنگاوە خۆت لە مەترسییەکانی توشبون بە
نەخۆشی شەکرە بپارێزە.
تەندروستی:KNNC
ڕێنماییەکان بۆ دوربوون لە نەخۆشی شەکرە
یەکەم؛وەرزش کردنی بەردەوام، بەلایەنی کەمەوە هەفتەی
سێجار هەر جارەی کاتژمێرێک وەرزش کردن بکرێت، وەرزش کردنێکی مامناوەند بۆ سەخت، بە
بەرنامەیەکی بەردەوام، ئەگەر شەکرەیەکی سەرەتایی هەبێت بەم شێوازە کۆنترۆڵ دەبێت.
دوەم؛ خۆراکی تەندروست، دورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی زۆر و خواردنی خێرا
و خواردنەوە گازییەکان و خواردنی لە قوتونراو، گرنگیدان بە سەوزە و میوە و چەرەسات،
وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولییەکان.
سێیەم؛ دورکەوتنەوە لە دودڵی و دڵەڕاوکێ و خەفەت خواردنی زۆر، چونکە دوور نییە
ئەمانە شەکرە بەرز بکەنەوە.
چوارەم؛ پشکنینی چەورییەکانی خوێن و شەکرەی خوێن و پەستانی خوێن شەش مانگ یان
ساڵی جارێک، پارێز کردن و وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی پێویستدا، چونکە چەوری سەر جگەر
دەبێتە هۆی شەکرە.
پێنجەم؛ دورکەتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان و دەرزی بەبێ ڕاوێژی پزیشک، چونکە
هەندێک چارەسەر و دەرزی شەکرە بەرز دەکەنەوە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری
446 جار خوێندراوەتەوە