شاندی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبونەوەیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکان بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 17/01/2025
کوردستان
+
-

دەمپارتی ئەنجامی چاوپێکەوتن و دانوستانی لەگەڵ پارت و لایەنەسە سیاسییەکانی تورکیا بڵاوکردوە و رایگەیاند، هەمو پارت و لایەنەکان پەرلەمان وەک جێیەکی چارەسەری پرسی کورد دەستنیشان دەکەن، جەختدەکەنەوە قۆناغەکە بەرونی بێ پێچ و پەنا تێپەڕێت.

هەواڵ:KNNC

 

شاندی دەم پارتی لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی کۆبونەوە و دانوستانەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەربارەی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان و قۆناغی چارەسەری پرسی کورد رایگەیاند، ناوەڕۆکی دیداری ئۆجەلان بە هەمو پارتەکان راگەیەنراوە و هەمو پارتەکان تە هەمو پارتەکان راگەیەنراوە و هەمو پارتەکان تێڕوانینی ئەرێنیان هەبوە.

 

دەم پارتی باسی لەوەشکردوە: هەمو پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕژدن لەسەر چارەسەرکردنی ئایندەی پرسی کورد، هەربۆیە هەموان پەرلەمانی تورکیایان وەك جێگایەك بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردستان دەستنیشانکرد.

ئەوەشی خستوەتەڕو: داواکارییان پێشکەش بە هەمو پارت و لایەنە سیاسییەکان کردوە کە خۆیان لە هەڵوێستی جیاواز و بڕیاری پێشوەختە بە دوربگرن، چونکە زیان بەم قۆناغە دەگەیەنەێت و دەبێت هەموان خۆشیان لە زمانی هەڕەشە و هێرش دوربخەنەوە.

356 جار خوێندراوەتەوە