بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی
توركی لە ناحیەی دێرەلوک، هاوڵاتییەکی مەدەنی برینداربو.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: دوانیوەڕۆی
ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیا، لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی
کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا، هاوڵاتییەک برینداربو.
پەیامنێری كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، هاوڵاتییەکە تەندروستی جێگیرە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە
ئامێدی کراوە.
لای خۆشییەوە کامەران عوسمان، ئەندامی
رێكحراوی (CPT)ـی ئەمەریكی رایگەیاند: روداوەكە لە کاتژمێر
(04:55) خولەکی دوانیوەڕۆ لە بانیا چەلکێ لە سنوری ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای
ئامێدی رویداوە.
رونیكردوەتەوەكە، لەئەنجامی كەوتنە
خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەدا پارچەیەكی بەر قاچ و ملی هاوڵاتییەکە کەوتوە و لە
ئێستادا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دهۆک دەکرێت.
ئەوەیخستوەتەڕو، تا ئێستا دیار نییە كە
خاوەندارێتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ یورکیا یان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)
بوە.
271 جار خوێندراوەتەوە