فەرماندەیی ناوەندی
ئەمەریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی
ژن و منداڵی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتانی خۆیان، لەسەردانێکیشدا بۆ رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسان هەسەدە کۆبوەوە.
هەواڵ:KNNC
فەرماندەیی ناوەندیی
ئەمەریکا بڵاویکردەوە، جەنەرال مایکڵ کوریلا سەردانی سوریای کردوە و لەگەڵ ژمارەیەک
لە بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
ئامانجی سەردانەکە هەڵسەنگاندن بوە بۆ پێشهاتەکانی سوریا و هەڵمەتەکانی
روبەڕوبونەوەی داعش لەو ناوچانە.
هەروەها، مایکڵ کۆریلا
سەردانی کامپی هۆل-ـی کردوە، کە هەزاران ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە،
رایگەیاندوە، سوپایەکی داعش لە نێو کەمپەکەدا هەن، ئیدارەی ئەمەریکا سەرنجی لەسەر
گەڕانەوەی ژن و منداڵی چەکدارانی داعشە بۆ وڵاتانی خۆیان.
جەختیشیکردوەتەوە،
بەردەوام دەبن لە هەماهەنگیان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی چەکدارانی
داعش بۆ وڵاتانی رەسەنی خۆیان و دادگاییکردنیان.
سەردانەکەی ژەنەراڵ کۆرێلا بۆ سووریا لە
چوارچێوەی گەشتێکی هەشت رۆژەی بوو بۆ بەحرەین، سعودیە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوئێس
ئێس هاری ئێس ترومان لە دەریای سوور، میسر، لوبنان، ئیسرائیل، عێراق، ئووردن و
سووریا.
270 جار خوێندراوەتەوە