رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سەیدسادق و شارەزور كۆبوەوە

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 16/01/2025
کوردستان
+
-

بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی سێهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران، رێکخەری گشتی سەردانی دەڤەری سەیدسادق و شارەزوی کرد و لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی سنورەكە كۆبوەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانەی سەردانێكدا بۆ شارەزور، دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی شارەزور كۆبوەوە و تاوتوێی ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و رایگەیاند: لەم قۆناغەی ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان كۆنفراس دەبەستێت و سەرجەم كێشە یاساییەكانی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق چارەسەردەكات.

 

وتیشی: یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی ئەم كۆنفرانسە خۆڕێكخستنەوەی ریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕانە، بۆیە پێدەچێت كەمێك دەست و بردی لێبكرێت، هەروەها رێگەوشوێن و زەمینەی تایبەتی بۆ ئامادەدەكرێت.

 

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسەكە و چارەسەركردنی كێشە یاساییەكان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان كۆنفرانسێكی دیكە دەبەستێت كە تیایدا سەرجەم سەرنج و تێبینییەكانی گۆڕانخوازان و هەڵوسڕاوانی تیادا تاوتوێ دەكرێت و بەهەمو لایەكەیەوە هەوڵ بۆ بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دەدەین.

 

فۆتۆكان؛ بڕیار نامیق

234 جار خوێندراوەتەوە