رۆژنامەی (قودس)ـی عەرەبی بڵاویکردوەتەوە، دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رێگرییانکرد لە چونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هەولێر بەمەبەستی
گەیاندنی ناڕەزایەتییەکانیان، دەشڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە پشتگیری لە هەرجۆرە
مانگرتنێک کردوە.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی (قودس)ـی عەرەبی راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە،
دوای ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیاریاندا
ناڕەزایەتییەکانیان بگوازنەوە بۆ شاری هەولێر، لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی
هەرێمەوە رێگرییان لێکرا بچنە ناو شارەکە و بازگەکانیان بەروی خۆپیشاندەران
بەهێزترکرد و بەزەبری هێز روبەڕویان بونەوە.
باسی لەوەشکردوە، جگە لەو هێزە ئەمنییەی لە بازگەکە بونیان هەبوە، هێزێکی
دیکە دژە تیرۆر لە بازگەی دێگەڵە جێگیرکرابون لەگەڵ دروستکردنی بازگەیەکی لاوەکی
کە 100 مەترێک لە بازگە سەرەکییەکەوە دوربوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتوە، بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکانی
فەرمانبەران دەربڕیوە و هەمیشەش پشتگیری و پشتیوانی لەهەر خۆپیشاندان و فشارێکی
مەدەنی دەکات لەهەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان بێت.
114 جار خوێندراوەتەوە