بۆ وردبینی كردنی لیستی موچە بڕیارە شاندێكی بەغداد سەردانی وەزارەتی
دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.
هەواڵ: (KNNC)
بەپێی زانیارییەكانی دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێن كەلە سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتوە: بڕیار وایە بۆ وردبینی كردن لە لیستی
موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی لیستێكی یەكگرتو، شاندێكی بەغداد
سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و دوای تەواو كردنی كارەكانیان، لە رۆژی یەكشەممەی
داهاتودا لیستەكە رادەستی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات.
وتیشی: دوای رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق لیستەكە دەبێت بە بنەمای
ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادوە.
سەرچاوەكەی دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەر ئەو بنەمایە، ئەو
فەرمانبەرانەی كە تەمەنیان دەگات بە (60) ساڵ بەغداد لەلایەن بەغدادەوە و بەپێدانی
پاداشتی (12) مانگ خانەنشینیان دەكرێن.
سلێمانی - بڕیار نامیق
3935 جار خوێندراوەتەوە